جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشبینى ده‌كات به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له جیهاندا نرخى به‌نزین زیاتر به‌رزببێته‌وه نرخى لیترێك به‌نزین له بگاتە 1480 دینار.
بەرزان شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی به تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، نرخى نه‌وت هه‌ر به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌ڕوات، به‌هۆی ئه‌وه‌شى له هه‌رێمى كوردستان ناتوانرێت وه‌كو پێویست پاڵاوگه‌كان به‌نزین به‌رهه‌مبهێنن پێشبینى ده‌كه‌م نرخى به‌نزین زیاتر به‌رزببێته‌وه.
وتیشی، به‌هۆی ئه‌وه‌ى 80%ى به‌نزین له ده‌ره‌وه ده‌هێنرێت و حكومه‌تیش خه‌مسارده زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت واده‌كات كه نرخى به‌نزین بگاته 1480 دینار.
جێگری سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕه‌خنه له حكومه‌ت ده‌گرێت و ده‌ڵێت، چه‌ند جارێك داوایانكردووه كه پاڵاوگه‌ى زیاتر دروستبكرێت تاوه‌كو زیاتر سود له موشتەقاتی نەوتی خاو ببینرێت کە بەنزین و نەوتی سپی و گازوایل بۆ ناوخۆی هەرێم دابین بکات.
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى كه كۆمپانیاك داوایكردووه كه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان ڕێگه‌ى پێبدات تاوه‌كو به‌نزین به نرخێكى هه‌رزانتر دابین بكات ده‌ڵێت، ” ئه‌نجومه‌نى پارێزگا به‌منزیكانه نووسراو ئاراسته‌ى وه‌زاره‌ته‌كه ده‌كات”.
به‌رزان شێخ محه‌مه‌د پێشیوایه، هێنانى به‌نزین و سووته‌مه‌نى له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانى ده‌سه‌ڵات قۆرخكراوه.