حکومەتی بەریتانیا ماڵوموڵکی ئەبرا و چێڵسی بلۆک کرد

حکومەتی بەریتانیا بڕیاریدا ماڵ و موڵکی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی ڕوسی بلۆک بکات، بە یانەی چێڵسیشەوە.

سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ملیاردێرە ڕووسییەکە مامەڵەکردنی لەگەڵ کەسایەتی و کۆمپانیاکانی بەریتانیای لێقەدەغە کراوە، تەنانەت ڕێگەی گەشتکردنیشی بۆ بەریتانیا پێنادرێت.

لەبەرامبەردا ڕۆژنامەی تایمز ئاشکرایکردووە، مۆڵەتی تایبەتی بە چێڵسی دراوە بۆ بەردەوامبوون لە چالاکییە پەیوەندیدارەکان بە بواری تۆپی پێ، بەڵام بەهیچ شێوەیەک ڕێگەیان پێنادرێت بلیتی زیادەی یارییەکان بفرۆشن، بۆ وەرزی داهاتوو تەنها هەڵگرانی بلیتی وەرزیی دەتوانن بچنە نێو یاریگای ستامفۆرد بریج.

یەکێکی دیکە لە سزاکان، ڕاگرتنی پڕۆسەی فرۆشتنی یانەکەیە، بەڵام ئەم بڕیارە کاتییە و لەداهاتوودا گۆڕانکاری تێدادەکرێت، تاوەکو ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ یانەکە ڕادەستی خاوەنێکی دیکە دەکات.

لەو وادەیەشدا تاوەکو بابەتی خاوەندارێتی یانە یەکلاییدەبێتەوە، ڕێگەیان پێنادرێت گرێبەستی نوێ لەسەر ئاستی یاریزان و ڕاهێنەر واژووبکەن.

حکومەتی شانشینی بەریتانیا پێیوایە، ئەبرامۆڤیچ دەستی هەبووە لە ناسەقامگیریی ئۆکرانیا و لەشکرکێشی ڕوسیا بۆسەر ئەو وڵاتە، پەیوەندییەکەشی لەڕێگەی کۆمپانیای ستیل و کانزایی “ئێڤراز پی ئێڵ سی”یەوە بووە، کە ماددەی پۆڵا و ئاسن بۆ سوپای ڕوسیا دابیندەکات.

بابەتی پێشتر

کەی تیروپشکی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکرێت و سیستمەکە چۆن دەبێت؟

بابەتی دواتر

پێشبینى ده‌كرێت نرخى به‌نزین زیاتر به‌رزبێته‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share