پۆچتینۆ، پاریس و مانچستەر یونایتدی پێکەوە دۆڕاند

شکستی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، گەورەترین زیان بە مێژوو و ئەزموونی ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەر دەگەیەنێت.

شەوی ڕابردوو پاریس سان جێرمان بە تەواوی ئەستێرەکانییەوە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید (3-1) دۆڕاندنی تۆمارکرد، بەهۆی ئەو ئەنجامەشەوە ماڵئاواییان لە خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کرد، هاندەرانی یانە فەرەنسییەکەش تەواوی شکستەکەیان خستە ئەستۆی ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەر و هەڵەی چەند یاریزانێک.

بەپێی زانیارییەکانی “سپۆرت بایبڵ”، ئەو ئەنجامە کۆتایی بە چیرۆکی “پۆچی” لە پاریس هێناوە، ڕاهێنەرەکە لە کۆتایی وەرزدا ڕوو لە یانەیەکی دیکە دەکات، تاکە یانەش کە خواستی لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە مانچستەر یونایتدە.

لەو بارەیەوە هاندەرانی مانچستەر یونایتد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ناڕازیبوونی خۆیان لە کڕینی پۆچتینۆ نیشانداوە، بە چەندین پۆست و کۆمێنت و تەنانەت لە ڕێگەی ڕایەڵەی هاندەرانیانەوە داوایانکردووە خاوەندارێتی یانەکەیان لە پۆچتینۆ دووربکەوێتەوە، داواشیانکردووە بیر لە کڕینی ئیریک تین هاخی هۆڵەندیی ڕاهێنەری ئەیاکس ئەمستەردام بکرێتەوە.

هاندەران پێیانوایە شکستی پۆچتینۆ لەکاتێکدایە، کە ئیریک تین هاخ بە پێکهاتەی ئەیاکسەوە لە ساڵانی ڕابردوودا توانیویەتی چوار گۆڵ بەرامبەر یانەی شاهانە تۆماربکات.

بابەتی پێشتر

بێگەرد تاڵەبانی داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق دەكات

بابەتی دواتر

گوگڵ دەست بەسەر کۆمپانیایەکی سایبەرسیکیوریتیدا دەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share