فشارێکی توند لەسەر ئارتێتایە و دووریش ناخرێتەوە

هاندەران و میدیاکانی بەریتانیا فشارێکی قورسیان خستووەتە سەر مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەری ئارسیناڵ، بەڕێوەبەرانی یانەکەش بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتیدەکەن.

ڕۆژنامەکانی دەیلی مەیڵ و میرەر و چەندین سەرچاوەی دیکەی بەریتانی بڵاویانکردووەتەوە، لە میرکاتۆی 2021دا ئارتێتا 140 ملیۆن پاوەندی لە گواستنەوەی ڕامسدایڵ، بن وایت، نونو تاڤارێس، ئالبێرت لۆکۆنگا، مارتن ئۆدیگارد بەکارخستووە، بەڵام هیچ یەکێک لەو یاریزانانە سوودی گەورەیان نییە.

سەرچاوەکان پێیانوایە، ئارتێتا نابێتە گواردیۆلا و ڕاهێنەرە گەورەکانی دیکە، بەڵکو شکستیهێناوە و پێویستدەکات لەدوای شکستی بەرامبەر یانەی چێڵسی بەو ئاستە لاوازەوە دووربخرێتەوە، بەڵام لەبەرامبەر ئەو ڕەخنانەدا، بەڕێوەبەرانی گانەرز ئەوپەڕی پاڵپشتيی خۆیان بۆ ڕاهێنەرەکە نیشانداوە، دووپاتیشیانکردووەتەوە، بۆ جێبەجێکردنی پلانە داڕێژراوەکانی بەردەوام دەبێت.

ئارتێتا لە 2019وە پۆستی ڕاهێنەری تۆپچییەکانی شاری لەندەنی وەرگرتووە، لە خولی نایابی ئینگلیزی سەرپەرشتی 60 یاریکردووە، 27 بردنەوە و 13 یەکسانبوون و 20 دۆڕاندنی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ کاریگەری لەسەر ڕێککەوتنی مباپێ – ڕیاڵ مەدرید دەبێت

بابەتی دواتر

کۆتینیۆ دڵنیا نییە و ئانسو فاتی گەڕایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share