ناوبژیوانی یاریی نێوان ڕیاڵ و سیتی دەستنیشانکرا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا)، ئارتۆر سواریس دیازی وەک ناوبژیوانی سەرەکیی یاریی نێوان ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی دەستنیشانکرد.

سێشەممەی داهاتوو لە یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” و لە چێوەی یارییەکانی چوونی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ڕیاڵ مەدرید میوانداریی یانەی مانچستەر سیتی دەکات.

بە بڕیاری (یوێفا)، یارییەکە لەلایەن ئارتۆ دیازی ناوبژیوانی پۆرتوگالییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

دیاز لە پێشوودا سێ یاریی ڕیاڵ مەدریدی بەڕێوەبردووە، دوو بردنەوە و یەکسانبوونێکیان تۆمارکردووە، لە بەرامبەردا تەنها یارییەکی مان سیتی لەم وەرزە بەرامبەر کۆپنهاگن بەڕێوەبردووە، یارییەکەش بەبێ گۆڵ کۆتاییهاتووە.

بابەتی پێشتر

مەزراوی بۆ بایرن میونشن: ئامادەم و دەرفەتم پێبدەن

بابەتی دواتر

سەبارەت بە بودجە لیژنەی دارایی میوانداریی وەزیری دەرەوە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share