شاجوانى پێشووی ئۆكرانیا به‌ره‌و ئه‌مریكا هه‌ڵات

شاجوانى پێشووی ئۆكرانیا به‌ره‌و ئه‌مریكا هه‌ڵات و ده‌ڵێت،”دەترسم لەوەی پوتین ئۆکرانیا لەناوببات”.

فیرۆنیکا دیدۆسینکۆ، شاجوانی پێشووی ئۆکرانیا دواى هه‌ڵاتنى بۆ ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “دەیان هێلیکۆپتەر بەسەر سەرمەوە بوون، جەنگێکی ڕاستەقینەم لەسەر سەرمان بینی تا له‌ وڵات ده‌رچووم”.

وتیشی، “دەترسم لەوەی پوتین ئۆکرانیا لەناوببات”.

شاجوانى پێشووى ئۆكرانیا كه‌ له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ى هه‌ڵاتووه‌، داوا له‌ وڵاتانى ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كات، ئاسمانی ئۆکرانیا دابخەن، چونكه‌ وه‌كو خۆی ده‌ڵێت، “خەڵک لەژێرزەمینەکان بەبێ خواردن و بێ ئاو بێ ڕووناکی و گەرمی دەمردن، كه‌ ئەوەش کارەسات و تیرۆرە”.

ده‌رباره‌ى داواكارییه‌كانى وڵاته‌كه‌شی ده‌ڵێت، داواکارییەکانی ئۆکرانیا لەلایه‌ن واشنتۆن و ئەوروپا گوێی لێنەگیراون و پێویسته‌ به‌زووترین كات به‌ده‌م ئۆكرانییه‌كانه‌وه‌ بێن.

بابەتی پێشتر

كه‌شناسیی هه‌رێم: سبه‌ینێ نمه‌باران ده‌بێت

بابەتی دواتر

شەڕ، ئاهەنگی میوزیكی لەبیری كیێڤ نەبردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share