(ڤیدیۆ) بنزیمە کۆتایی بە خەونەکانی پاریس هێنا و ڕیاڵی گەیاندە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی یه‌کلاییکرده‌وه‌.

له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی به‌هێزدا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێک له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ڕیاڵ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی‌ ڕیاڵ له‌ خوله‌که‌کانی 61. 76، 78 له‌لایه‌ن ‌که‌ریم بنزیمه‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی پاریس له‌ خوله‌کی 39 له‌لایه‌ن کیلیان مباپێ-وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامی یارییه‌کانی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌، ڕیاڵ مه‌درید (3-2) سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی به‌ده‌ستهێنا.
له‌ یارییه‌کی ئاگرینی دیکه‌دا، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌ یاریگای خۆیدا (ئیتیحاد) میوانداریی سپۆرتینگ لشبۆنه‌ی پۆرتوگالی کرد، یارییه‌که‌ش به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات.

به‌پێی ئه‌نجامی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌، مان سیتی به‌ ئه‌نجامی (5-0) سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی مسۆگه‌رکرد.

بابەتی پێشتر

گۆشەگیری هۆكارە بۆ تووشبوون بە هەوكردنی مێشك

بابەتی دواتر

ئەمریكا 14 ملیار دۆلار بۆ پاڵپشتیی ئۆكرانیا تەرخاندەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(14) لە (26).. نهێنی هەڵبژاردەی مەغریبە

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب، وەلید رگراگی بە کۆکردنەوەی لەدایکبووانی مەغریب و دەرەوەی مەغریب توانیویەتی تۆپی پێی وڵاتەکەی بەرەوپێش ببات.…
زیاتر ببینە

مێسی پەشیمان نییە

لیۆنێل مێسی-ی ئەرجەنتینی ڕایگەیاند، “هەڵەم نەكردووە كاتێك یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسیم هەڵبژاردووە”. مێسی كۆتایی وەرزی ڕابردوو ڕیزەكانی…
Total
0
Share