گرژییەکانی ناوچەکە جارێکی دیکە نرخی نەوتی بەرزکردەوە

نرخی نەوت بەرزبوونەوە بەخۆیەوە بینی، لەدوای پەرەسەندنی گرژییەکان لە دەریای سوور و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەیانی ئەمڕۆ، نرخی نەوتی جیهانی جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینییەوە، بە جۆرێک، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 77 دۆلار و 14 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش گەیشتە 71 دۆلار و 66 سەنت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشبینی کەمبوونەوەی فرۆشی نەوتی خاوی ئەمریکی دەکرا، بەڵام رێژەی فرۆشی نەوت بەرزبووەوە.

رۆژی چوارشەممە، هێرش کرایە سەر کەشتییەکانی ئەمریکا و بەڕیتانیا لە دەریای سوور و ئەوانیش رایانگەیاند ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن ئەوا رێوشوێنی بەرامبەر دەگرنەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی: هیچ بڕیارێکی زیادکردنی ماددەکانی بەشەخۆراکمان پێنەگەیشتووە

بەڕێوەبەری گشتیی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، “هیچ بڕیارێکی زیادکردنی ماددەکانی بەشەخۆراکمان پێنەگەیشتووە”. کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری گشتیی کەلوپەلی خۆراکی…
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێمی کوردستان: حکومەتی عێراق سزای دارایی بەکۆمەڵی فەرمانبەرانی کوردستان دەدات

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق بە چەسپاندنی میکانیزمی “خەرجیی فیعلی” لەبری “تەرخانکردنی پەسەندکراو”، بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی…
Total
0
Share