كۆرۆنا و كەوچی چا.. ژمێركارییەكی سەیر لەبارەی ئەو ڤایرۆسەوە

لەگەڵ توشبوونی 54 ملیۆن كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، زاناكان بڕی ئەو ڤایرۆسەیان دیاری كردووە كە دەبێتە هۆی توشبوونی ئەو ژمارەیە بە ڤایرۆسەكە، كە بریتییە لە یەك كەوچك چا لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

زاناكانی جیهان قەبارەی ئەو ژمارەیە لە ڤایرۆسیان دیاری كردووە كە بەسن بۆ توشبوونی كەسێك بە كۆرۆنا، دواتر لێكدراوەتەوە كە بۆ توشبوونی 54 ملیۆن مرۆڤ هەشت ملیمەتر ڤایرۆس پێویستە، بۆ ئەوەی بە زمانێكی ڕوونتر لێك بدرێتەوە ئەو بڕە دەكاتە یەك كەوچك چا لە ڤایرۆس.

مات پاركەر، كە زانایەكی ئوسترالیی پسپۆڕی بیركارییە كۆمەلێك گریمانەی كردووە تا گەیشتووەتە ئەو ژمارانە، ئاماژەی بەوەكردووە، “هەموو ئەو ڤایرۆسەی كۆرۆنا كە لە سەر زەوی بڵاوبووەتەوە دەتوانیت بیكەیتە كوپێكی شوشەوە”.

ئەو زانایە ئاماژەی بەوەشكردووە، “هەموو ئەو كێشەیەی كە ئێستا لە جیهاندا هەیە بەهۆی تەنها كەوچێكی بچوكە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا”.

بەگوێرەی وتەی زانایان كە پێشتر باسیان لە قەبارەی كۆرۆنا كردووە، قەبارەی هەر ڤایرۆسێكی كۆرۆنا یەك ملیۆن جار بچوكترە لە خانەیەكی مرۆڤ، پاركەر دەڵێت، “نزیكەی 3 ملیار و 300 ملیۆن ڤایرۆس چوونەتە لاشەی مرۆڤە توشبووەكانەوە”.

تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، بەگوێرەی پێگەی “worldometers” تا ئێستا 54 ملیۆن و 942 هەزار و 874 كەس لە جیهاندا تووشی كۆرۆنا بوون، هەروەها یەك ملیۆن و 326 هەزار و 417 توشبووی كۆرۆنا لە جیهاندا مردوون و 38 ملیۆن و 220 هەزار و 890 توشبووش چاكبوونەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم 90 هەزار كەسی تێپەڕاند

بابەتی دواتر

ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی حكومەتەكەی كازمی بە "پشتگوێخستن" تۆمەتباردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەلسەفەکەم

پەرەسەندنی فەلسەفەکەم لەم ڕووداوەوە دەستیپێکرد کە ئێستا باسی دەکەم: ژنەکەم داوەتی یەکەم کێکی سۆوفڵی کردم کە دروستیکردبوو، بە…
Total
0
Share