زیلینسكی باس لە چارەسەری مامناوەند لەبارەی داواكارییەكانی ڕوسیاوە دەكات

ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا

سەرۆكی ئۆكرانیا دەڵێت، كیێڤ چارەسەرێكی گونجاوی هەیە بۆ پرسی داننان بە نیمچەدوورگەی كریمیا و هەردوو كۆماری دۆنیتسك و لۆگانسك.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی (ABC)ی ئەمریكی ڕایگەیاند، ئۆكرانیا “ئامادەنییە بۆ هۆشدارییەكان” كە ڕوسیا دەریاندەبڕێت دەربارەی پرسی وازهێنان لە ئەگەری چوونەپاڵ ناتۆ و داننان بە نیمچەدوورگەی كریمیا و هەردوو كۆماری لۆگانسك و دۆنیتسك-ی میللی.

بەوتەی ئەو، وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ڕوسیا دەربارەی چۆنێتیی بەڕێوەبردنی ژیانی خەڵك لە ناوچەكانی لۆگانسك و دۆنیتسك و كریمیا.

وتیشی، “باوەڕموایە ماددەكانی پەیوەندیدار بە خاكی داگیركراو كاتین و كۆمارەكان دانپێدانراونین جگە لەلایەن ڕوسیاوە، دەكرێت تاوتوێیان بكەین و چارەسەرێكی مامناوەند بدۆزینەوە دەربارەی چۆنێتیی ژیان لەسەر ئەم خاكانە. ئەوەی گرنگە سەبارەت بە من ئەوەیە، ئەو خەڵكانەی دەیانەوێت بەشێكبن لە ئۆكرانیا، دەیانەوێت چۆن لەسەر ئەم خاكانە بژین؟، پرسیارەكە دژوارترە لە تەنها دانپێدانانیان”.

لە وەڵامی پرسیاری هەڵوێستی بەرامبەر سێ مەرجەكەی ڕوسیا لە وتووێژەكاندا، كە بریتین لە گۆڕینی دەستوور و وازهێنان لە بیرۆكەی چوونی ئۆكرانیا بۆناو ناتۆ و داننان بە كۆمارەكانی دۆنیتسك و لۆگانسك و كریمیا وتی، “ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆ نەك خۆبەدەستەوەدان، دەربارەی ناتۆ (هاوپەیمانییەكە لەگەڵ پرسە مشتومڕئامێزەكان نییە و دەیەوێت خۆی بپارێزێت لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕوسیا)”.

سەرۆكی ئۆكرانیا ئاماژەی بەوەش كرد كە گرنگی بە پرسی چوونەپاڵی وڵاتەكەی بۆناو هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی نادات و وتی، “هەرچی سەبارەت بە ناتۆیە، ماوەیەكی درێژە گرنگیدانم بەم پرسە لەدەستداوە دوای ئەوەی هەستمانكرد ناتۆ ئامادەنییە بۆ قبوڵكردنی ئۆكرانیا، هاوپەیمانییەكە ململانێ و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕوسیا ناخوازێت”.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک مەترسی لەسەر سییەکانی زەوی دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

مانای نووسینی ئەم هێمایە لەسەر تانك و زرێپۆشە ڕوسییەكان بزانە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share