ئۆپیک پڵەس: ئێمە بەرپرسیار نین لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانیی ئۆپیک پڵەس ئەمڕۆ دووشەممە ئاشکرایکرد سیاسەتی هاوپەیمانییەکە پەیوەندیی بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە نییە، ئەگەری زیادکردنی بەرهەمهێنانیش لەلایەن هاوپەیمانییەکەوە کە ڕوسیا و سعودیە تێیدا ئەندامن کەمە.

سەرچاوەیەک لە ئۆپیک پڵەس ڕایگەیاند، “ئەو کێشەیەی ئێستا لە بازاڕی نەوتدا هەیە هیچ پەیوەندییەکی بە ئۆپیکەوە نییە، پەیوەندیی بە کەمیی بەرهەمهێنانیانەوە نییە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەوەی ئێستا لە بازاڕی نەوتدا ڕوودەدات هەموومان هۆکارەکەی دەزانین، ئەو نرخەی بەرزبووەتەوە هیچ پەیوەندییەکی بە ئۆپیک یان ئۆپیک پڵەسەوە نیە”.

نرخی نەوتی برێنت ئەمڕۆ لە کردنەوەی بازاڕدا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە گەیشتە نزیکەی 130 دۆلار، ئەوەش بەرزترین نرخە لەماوەی 13 ساڵدا، ئەمەش لەدوای سزاکانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا بۆسەر ڕوسیا، هەروەها مەترسییەکان لەسەر سزا خستنەسەر کەرتی وزەی ڕوسیا.

پێشتریش ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیدارەی بایدن و هاوپەیمانەکانی گفتوگۆ لەبارەی سزا خستنەسەر نەوتی ڕوسیا دەکەن.

لەگەڵ ئەوەشدا تائێستا ئەمریکا سزا خستنەسەر کەرتی وزە و نەوتی ڕوسیای ڕاگرتووە، بەهۆی مەترسیی لە بەرزبوونەوەی نرخ و کاریگەرییەکەی لەسەر وڵاتانی بەکاربەر.

 

 

بابەتی پێشتر

گەڕی سێیەمی دانوستاندنەكانی ئۆكرانیا و ڕوسیا دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

هالاند بڕیاری کۆتایی دەدات و سیتی و ڕیاڵ پێش بەرشلۆنە کەوتوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 یەك لیتر بەنزینە حكومییەكەی كار نادرێت بە سلێمانی
بڕی غازی پێویستی تایبەت بە هاوڵاتییان ناگاتە سلێمانی و دەدرێتە بازرگانی

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کێشەی غاز ‏پەیوەندیدارە بە نەگەیاندنی بڕەغازی تایبەت بە هاوڵاتییان…
Total
0
Share