لە بەرژەوەندیی کەسوکارى پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانى سەنگەر بڕیارێک دەرچوو

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بە بڕیارى وەزیرى خوێندنى باڵا کەسوکارى پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانى سەنگەر لە کرێى خوێندن دەبەخشـرێن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە گشتاندنێکدا بۆ سەرجەم زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، د. ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریداوە بە لێخۆشبوون لە کرێى خوێندنى پارالێڵ و ئێواران بۆ ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کەسوکارى پێشمەرگەکانى کەمئەندامانى سەنگەرن”.

باس لەوەشدەکات، بە نووسراوى ژمارە (2889) لە 9ی شوباتی 2025 کە بە واژووی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچووە و پاڵپشتە بە ماددەى حەوتەم خاڵى چوارەم لە یاساى خانەنشینى کەمئەندامانى پێشمەرگە ژمارە (34)ى ساڵى 2007، تایبەت بە مافى فێرکردنى بە خۆڕایی بۆ هاوسەر و منداڵەکانى پێشمەرگەکانى کەمئەندامانى سەنگەر، تیایدا هاتووە: کارى پێویست ئەنجامبدرێت بۆ لێخۆشبوون لە کرێى خوێندنى پارالێڵ و ئێواران بۆ ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کەسوکارى پێشمەرگەکانى کەمئەندامانى سەنگەرن، بە مەرجێک بەڵگەنامەى پێویست بۆ ئەم مەبەستە پێشکەشبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانكی ناوەندی ژمارەیەك رێوشوێنی نوێ سەبارەت بە ئاڵوگۆری دۆلار رادەگەیەنێت

بانكی ناوەندیی عێراق دەستەوارەی سێیەمی ئاسانكاری بۆ بەدەستهێنانی دۆلار راگەیاند. بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، دەستەوارەكە چەند خاڵێك لەخۆدەگرێت،…
Total
0
Share