كاندیدە فەرمییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی فەرەنسا ئاشكراكران

كاندیدەكانی سەرۆكایەتیی فەرەنسا

کۆمسیۆنی دەستووریی فەرەنسا لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی فەرەنسای دیاریکرد، کە مەرجەكانی بەشداریكردنیان بەدەستهێناوە.

بەپێی كۆمسیۆنەكە 12 کاندید بەشداریی هەڵبژاردنەکە دەکەن کە لە هەشت پیاو و چوار ژن پێکهاتوون.

سەرجەم کاندیدە دیارەکان توانیویانە ژمارەی پێویستی واژوو کۆبکەنەوە، کە پێکهاتوون لە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، ڤالێری بیکرێسی کاندیدی کۆماریی ڕاستڕەو، ئان هیدالگۆی کاندیدی پارتی سۆسیالیستی، جان لوک میلنشونی کاندیدی پارتی فەرەنسای ئازاد، مارین لوبانی کاندیدی بەرەی نیشتیمانی، ئیریک زموری کاندیدی بەدەستهێنانەوەی فەرەنسا.

ئەم لیستەی کۆمسیۆن بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی سێشەممە لە ڕۆژنامەی فەرمیی فەرەنسادا بڵاودەبێتەوە و لەو کاتەوە، ئیدی ڕاگەیاندنەکان دەبێت بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و بە لەبەرچاوگرتنی بەشداریکردنیان لە گفتوگۆی گشتیدا، کات بۆ کاندیدەکان تەرخانبکەن.

هەروەها، پرۆسەی بانگەشەی فەرمیی هەڵبژاردنەکان لە 28ی مارسدا دەستپێدەکات و کاندیدەکان پشتگیرییەک بە بڕی 200 هەزار یۆرۆ بۆ بانگەشەکردن وەردەگرن.

سەرچاوە: فرانس 24

بابەتی پێشتر

نرخەکەشی گران نییە.. دەرمانێک ئەگەری مردن بە کۆرۆنا کەمدەکاتەوە

بابەتی دواتر

توێژەران: خواردنەوەی كوپێك شیر لە تووشبوون بە كۆرۆنا دەتپارێزێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share