یاریزانێکی جومبازی ڕوسی بەهۆی پیتی (Z)ــەوە سزادەدرێت

یەکێتیی نێودەوڵەتیی جومباز (FIG)، لێپێچینەوە لە یاریزانێکی جومبازی ڕوسی دەکات بەتۆمەتی ئەوەی پاڵپشتی لەشکرکێشی وڵاتەکەی بۆسەر ئۆکرانیا کردووە.

یەکێک لە پاڵەوانە ڕوسییەکانی بواری جومباز بەناوی ئیڤان کۆلیاک لەمیانی بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتی جومبازی جیهان لە قەتەر، لەسەر ستەیجی پاڵەوانان بەدرێسی تیمی ڕوسیاوە دەرکەتوووە کە ئەوەش بابەتێکی ئاساییە، بەڵام ئەوەی ئاسایی نییە پیتی (Z)ی لەسەر درێسەکەی، بەتایبەت لەسەر دڵی نووسیوە، کە گوزارشتە لە لەشکرکێشیی وڵاتەکەی بۆسەر ئۆکرانیا.

لەوبارەیەوە یەکێتیی نێودەوڵەتیی جومباز ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هاتووە، “یەکێتیی نێودەوڵەتیی جومباز جەخت لەوە دەکاتەوە، کە سکاڵایەکی لەبەردەم لیژنەی بەدڕەوشتی و سزادانە وەرزشییەکان دژی کۆلیاک بەرزكردووەتەوە، دوای ئەوەی بەشێوەیەکی شۆکهێنەر ڕەفتاری نواندووە”.

https://twitter.com/NebchiMebarek/status/1500400180612546562?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1500400180612546562%7Ctwgr%5E%7Ctwcon%5Es1_&ref_url=https%3A%2F%2Farabic.sputniknews.com%2F20220306%2FD8A8D8B7D984-D8B1D988D8B3D98A-D8A8D8ADD8B1D981-z-D984D8ADD8B8D8A9-D8A7D984D8AAD8AAD988D98AD8AC-D8A7D984D8A7D8AAD8ADD8A7D8AF-D8A7D984D8AFD988D984D98A-D984D984D8ACD985D8A8D8A7D8B2-D98AD8B1D98AD8AF-D8AAD8A3D8AFD98AD8A8D987–1059554895.html

کۆلیاک لە پاڵەوانێتیی جومبازی جیهان لە قەتەر، پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، پێشتریش خەڵاتی باشترینی جیهانی لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان بەدەستهێناوە.

پیتی (Z) یەکێکە لەو نیشانانەی کە سوپای ڕوسیای پێدەناسرێتەوە، زۆرینەی ئوتۆمبێلە سەربازییەکانیان لە ئۆکرانیا بەم پیتە لە ئوتۆمبێلە سەربازییەکانی ئۆکرانیا جیاکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

پارێزگایەكی عێراق نیوەی دانیشتووانەكەی هەژارن

بابەتی دواتر

گەڕی سێیەمی دانوستاندنەكانی ئۆكرانیا و ڕوسیا دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری خلێفی لە ناپۆلی-یە

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی هەوڵەکانی بە ئاراستەی فابیان ڕویزی ناوەندکاری یانەی ناپۆلی دەستپێکردووە. بەپێی زانیارییەکانی “کۆرێری دێلۆ…
Total
0
Share