نوێنەری خلێفی لە ناپۆلی-یە

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی هەوڵەکانی بە ئاراستەی فابیان ڕویزی ناوەندکاری یانەی ناپۆلی دەستپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی “کۆرێری دێلۆ سپۆرت”، وەرزی داهاتوو گرێبەستی فابیان ڕویز لەگەڵ یانەی ناپۆلی کۆتایی دێت و ئامادەنییە نوێی بکاتەوە، ئەو بڕیارە ناپۆلی خستووەتە دۆخێکی قورسەوە.

ڕیاڵ مەدرید یەکێک بووە لە یانە داواکارەکانی ڕویز، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە شێوەیەکی خێرا و چاوەڕواننەکراو نوێنەرانی پاریس هاتونەتە نێو هاوکێشەکەوە و ئۆفەریان پێشکەشی یاریزانەکە و ئیدارەی ناپۆلی کردووە، ئامادەییان نیشانداوە 25 ملیۆن یورۆ بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکە تەرخان بکەن.

ڕویز وەرزی ڕابردوو 32 یاری بۆ ناپۆلی ئەنجامداوە، حەوت گۆڵ و چوار ئەسیستی تۆمار کردووە، لە پێگەکانی ناوەندی بەرگری و هێرشبردن یاری دەکات، نرخی ڕاستەقینەی 55 ملیۆن یورۆیە.

بابەتی پێشتر

ڕوونی: لەبەر هۆکارێک، پێویستە کریستیانۆ بڕوات

بابەتی دواتر

نرخی نەوت دابەزی بۆ نزمترین ئاستی شەش مانگی ڕابردوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share