عێراق.. قەرزی 15 ملیۆن دیناری دەدرێت بە هاوڵاتی و ماوەی دانەوەی قەرزی 50 ملیۆن دیناری درێژكرایەوە

لە عێراق قەرزی 15 ملیۆن دیناری دەدرێت بە هاوڵاتییان و ماوەی دانەوەی قەرزی 50 ملیۆن دینارییش لە 10 ساڵەوە بۆ 15 ساڵ درێژكرایەوە.

هەردوو بانكی ڕەشید و ڕافیدەین لێدوانیان بۆ میدیای عێراقی داوە و ڕایانگەیاندووە، ماوەی دانەوەی قەرزی 50 ملیۆن دیناری كە بەمەبەستی دروستكردنی خانوو یاخود نۆژەنكردنەوەی دەدرێت بە فەرمانبەران و خانەنشینان و هاوڵاتییان، لە 10 ساڵەوە بۆ 15 ساڵ درێژكرایەوە.

ڕۆژی نۆی مانگی شوباتی ڕابردوو، بانكی ڕافیدەین كە بانكێكی حكومیی عێراقییە، بڕیاریدا پێدانی قەرز و پێشینە بە هاوڵاتییان و فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە، قەرزەكان بریتین لە قەرزی پێنج ملیۆن دیناری، 10 ملیۆن دیناری، 50 ملیۆن دیناری و 100 ملیۆن دیناری.

هەردوو بانكەكە دەڵێن، ئاسانكاری دەكەن بۆ دانی قەرزی 15 ملیۆن دیناری بە هاوڵاتییان بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی كاركردن، لەگەڵ سوودمەندبوونیان لە قەرزی 50 ملیۆن دیناری بۆ دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی خانوو بەبێ ئەوەی فەرمانبەر یاخود خانەنشین یان كارمەندی هێزە ئەمنییەكان بن، بەڵام ئێستا ئەو قەرزە نایانگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

هەزاران خۆبەخشی بیانی گەیشتنە ئۆكرانیا و ڕوسیاش چەكداری سوری دەگوازێتەوە ‏

بابەتی دواتر

‏"زانكۆكانی هەولێر داهاتیان زۆرە"‏ <br> تا ئێستا لە هەولێر دەرماڵە خەرجنەكراوە و خوێندكاران نیگەرانن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share