كەربەلا.. داڕمانی گردێک برینداربوونی چەندین كەسی لێكەوتەوە

بەهۆی داڕمانی گردێکەوە لە كەربەلا چەند هاوڵاتییەک برینداربوون و دەیانی تر گیریانخواردووە.

داڕمانی دیواربەند و بەشێك لە گردی مەزاری ئیمامی عەلی لە خۆرئاوای كەربەلا، برینداربوونی نزیكەی 10 كەس و بەگیرهاتنی دەیانی تری لێكەوتەوە.

تیمەكانی بەرگریی شارستانی تا ئێستا بەردەوامن لە هەڵمەتی ڕزگاركردنی گیرخواردووان و چەندین بەرپرسی حكومی و پیاوانی ئایینی لە شوێنی ڕووداوەكەن.

بەپێی لێدوانی كاربەدەستانی هەردوو كەرتی تەندروستی و بەرگریی شارستانی، ئەو كەسانەی برینداربوون و بەگیرهاتوون، بەشدارانی ڕێوڕەسمی یادەكانی موحەڕەم بوون و لە پڕ بەشێك لە گردەكە و دیواربەندەكەی بەسەریاندا داڕووخاون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە لە ساڵی داهاتوو دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و هەمواركردنەوەی یاسای بودجە لایەنە كوردییەكان بە…
Total
0
Share