هەزاران خۆبەخشی بیانی گەیشتنە ئۆكرانیا و ڕوسیاش چەكداری سوری دەگوازێتەوە ‏

وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا گەیشتنی دەیان هەزار شەڕكەری خۆبەخشی بیانیی بۆ وڵاتەكە ڕاگەیاند، ئەمریكییەكانیش ڕوسیا تۆمەتبار دەكەن بەوەی چەكداری سوری دەگوازێتەوە بۆ شەڕ.

دیمیترۆ كۆلیبا وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا بە كەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریكی وتووە، نزیكەی 20 هەزار شەڕكەری خۆبەشخی بیانی گەیشتوونەتە ئۆكرانیا، كە لە وڵاتانی جیاوازەوە هاتوون، بەتایبەت لە وڵاتانی ئەوروپاوە، بۆ پشتگیری لە ئۆكرانیا دژی ڕوسیا.

كۆلیبا بە میدیا ئەمریكییەكەی وتووە، “لەم ساڵانەی دواییدا زۆر كەس لە جیهاندا ڕقیان لە ڕوسیا و كارەكانی بوو، بەڵام كەس بوێریی بەرپەرچدانەوەی نەبوو، بۆیە كاتێك ئۆكرانییەكانیان بینی كە دەجەنگن و خۆیان نادەن بەدەستەوە، بووە پاڵنەر زۆر كەس تا بەشداریی شەڕ بكەن”.

لای خۆیەوە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی گواستوویەتیەوە، ڕوسیا چەكدارانی سوری دەگوازێتەوە بۆ بەرەكانی شەڕ لە ئۆكرانیا.

بەرپرسانی ئەمریكی بە ڕۆژنامەكەیان وتووە، ڕوسیا، كە لە 2015وە لە سوریا بوونی هەیە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەستیكردووە بە بەسەربازكردنی چەكدارانی سوری، “بەو هیوایەی ئەزموونی ئەو چەكدارانە یارمەتیی بدەن لە شەڕدا، بەتایبەت لە بەرەی كیێڤ و كۆنترۆڵكردنی پایتەختەكە”.

بەرپرسە ئەمریكییەكان پێیانوایە، هەنگاوێكی لەو شێوەیە ئاماژەیە بۆ ئەگەری هەڵكشانی زیاتری شەڕ لە ئۆكرانیا.

بابەتی پێشتر

دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

عێراق.. قەرزی 15 ملیۆن دیناری دەدرێت بە هاوڵاتی و ماوەی دانەوەی قەرزی 50 ملیۆن دیناری درێژكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share