ڕوسیا باڵیۆزی ئەمریكای لە وڵاتەكەی دەركرد

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا

ڕوسیا دەڵێت، واشنتن هیچ بژاردەیەكی دیكەی بۆ نەهێشتوونەتەوە جگەلە دەركردنی دیپلۆماتكارانی ئەمریكی، پاش دەركردنی كارمەندەكەیان لە ئەمیندارێتیی نەتەوە یەكگرتووەكان.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئەمڕۆ دەربارەی ڕێوشوێنەكەی ویلایەتە یەكگرتووەكان وتی، “هیچ نیازێكمان نییە چاوپۆشی لێبكەین و بەڕوونی دەیڵێین وەڵامدەدەینەوە، وەڵامەكەشمان دژ بە پشكی ئەمریكا دەبێت لە ئامادەبوونی دیپلۆماسی لە مۆسكۆ، كە تائێستا دیاریدەكەین بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی كارمەندانی نێردەكەمان لە نیویۆرك”.

وتیشی، “دیپلۆماتكارانی ئەمریكی دەردەكەین، لەگەڵ ئەوەشدا وامان پێباشبوو جارێكی دیكە پەنا بۆ ئەم هەنگاوە نەبەین، بەڵام قێزەونیی واشنتن و ڕەتكردنەوەی هەر ڕێككەوتنێك یان بێتوانایی لەو ڕووەوە، هەموو ئەوانە هیچ بژاردەیەكی دیكەی بۆ نەهێشتینەوە”.

زاخارۆڤا ئەوەشی خستەڕوو، ڕوسیا لەو ڕووەوە داوا لە لایەنی ئەمریكی “پەنا بۆ ژیری ببات و بارگرژی بوەستێنێت”.

پێنجشەممەی ڕابردوو شەڕ و هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا دەستیپێكرد و تائێستا بەردەوامە، هێرشەكە پەیوەندییەكانی نێوان ڕوسیا و ژمارەیەك لە وڵاتانی جیهانی بەتایبەت ئەمریكا، بەریتانیا و ئەوروپای گەیاندووەتە بنبەست و سزا و كاردانەوەی توند بەرامبەر یەكتر دەنوێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئوسترالیا گەورەترین وێستگەی وزەی خۆر لە جیهاندا دروستدەکات

ئوسترالیا پلانی دروستکردنی وێستگەیەکی زەبەلاحی وزەی خۆری لەباکووری وڵاتەکەی پەسەندکرد. ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی ئوستورالیا ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە وێستگەکە…
Total
0
Share