قائیمقامى هه‌ولێر: كۆگاكان پڕن لە زەیت و خۆراك

قائیمقامى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رشوێنێك نرخه‌كان گرانبكات سزاى ده‌ده‌ن و ناویشی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، ده‌شڵێت، دۆخه‌كه‌ پێویست به‌ دڵه‌ڕاوكێی هاوڵاتییان ناكات.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامى هه‌ولێر سه‌ردانى كۆگاكانى خۆراكى كرد و له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیشدا دڵنیایی دایه‌ هاوڵاتییان كه‌ كۆگاكان خۆراكى پێویستیان تێدایه‌ و به‌شی شه‌ش مانگ تا ساڵێك ده‌بێت و پێویستیش ناكات هاوڵاتییان تووشی دڵه‌ڕاوكێ ببن، یاخود له‌ پێویستى خۆیان زیاتر بكڕن.

هه‌روه‌ها هۆشداریی ئه‌وه‌شی دایه‌ ماركێت و بازرگانه‌كان كه‌ شمه‌ك نه‌شارنه‌وه‌ یان به‌نرخى زیاتر بیفرۆشن، چونكه‌ سزاده‌درێن ئه‌و شوێنانه‌ و ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌ و ناویشیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، جه‌ختیشی كرده‌وه‌، نرخه‌كان به‌روارد ده‌كرێت هه‌ر زیاده‌یه‌ك هه‌بێت ڕێوشوێن ده‌گرنه‌به‌ر و ڕێگه‌ش ناده‌ن دۆخه‌كه‌ بقۆزرێته‌وه‌ له‌لایه‌ن بازرگان و ماركێته‌كانه‌وه‌.

ڕوونیشیكرده‌وه‌، ته‌نها زه‌یت و ئارد گرانبووه‌ و ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى ئۆكرانیایه‌.

بابەتی پێشتر

ئالێگری كۆتایی هاتنی وەرزی سێیەم یاریزانی یانەكەی ئاشكراكرد

بابەتی دواتر

بایكۆتی كەرتی پەروەردە فراوانتر دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share