(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە تۆڵەی سوپەری لە بلباو کردەوە و گەڕایەوە دووەمی ڕیزبەندی

بەرشلۆنە بە بردنەوەی لە ئەتلەتیک بلباو گەڕایەوە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 21ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە بردنەوەی بەرانبەر ئەتلەتیک بلباو تۆمارکرد.

بەرشلۆنە لە یاریگای کامپ نو میوانداری ئەتلەتیک بلباوی کرد یاری نێوانیان بە بردنەوەی مێسی و هاوڕێیانی بە ئەنجامی (2-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بارسا لە خولەکەکانی 20 و 75 لەلایەن لیۆ میسی و ئەنتوان گریزمان، تاکە گۆڵەکەی بلباو لە خولەکی 49 بەهەڵە لەلایەن جۆردی ئالباوە تۆمارکران.

https://streamable.com/62vfpd

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بەرشلۆنە بە کۆکردنەوەی (40) خاڵ بازێکی فراوانیدا و ژمارەی خاڵەکانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەری مێژوویی هاوتاکردەوە، بەڵام بە جیاوازی گۆڵ گەڕایەوە بۆ پلەی دووەم، لە ئێستادا هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید بە جیاوازی 10 خاڵ کەوتوونەتە دوای ئەتلەتیکۆ مەدرید، لە کاتێکدا ئاتلەتی یارییەکی دواخراوی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ دوو ئه‌ستێره‌ی بایرن به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ به‌شدارینه‌که‌ن

ئه‌گه‌رهه‌یه‌ دوو ئه‌ستێره‌ی کاریگه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن به‌هۆی پێکانه‌وه، نه‌توانن‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌شداریبکه‌ن. به‌پێی زانیارییه‌کانی بێلد سپۆرت،…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌سێ گۆڵ سێ خاڵی له‌ برێنتفۆرد داماڵی و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌م

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 22ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی برێنتفۆرد بووه‌وه‌، یارییه‌ ئاگرینه‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی سوورپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share