نیویۆرک تایمز: ئەو ئەمریکیانەی لە عێراق و ئەفغانستان خزمەتدەکەن ئامادەن بڕۆن بۆ ئۆکرانیا

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دەیان ئەمریکی کە لە عێراق و ئەفغانستان خزمەتیانکردووە، بەشداریی شەڕی دژی ڕوسیایان لە ئۆکرانیا کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا دەیانی دیکەش ئامادەن بڕۆنە ئەو وڵاتە.

سەرچاوەکانی ڕۆژنامەوانیەکان باس لەوەشدەکەن سەرۆکوەزیرانی ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە، نزیکەی هەزار و 600 سەربازی ئەمریکی چوونەتە ئۆکرانیاوە.

هەروەها بەرپرسێکی ئۆکرانی ڕایگەیاندووە، سێ هەزار ئەمریکیی خۆبەخش بەشداری کەتیبەی بەرگریی نێودەوڵەتییان کردووە دژی ڕوسیا.

ڕۆژنامەکە باس لەوەدەکات، یەکێک لە بەرپرسە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق بەناوی هیکتۆر وەک یەکێک لە ئەندامانی هێزە دەریاییەکانی عێراق، دوای ئەوەی خانەنشین بووە و ڕۆژی هەینی جارێکی دیکە دەستیپێکردەوە بەڵم ئەمجارە وەک خۆبەخشێک بەرەو ئۆکرانیا بەڕێکەوت.

ئەو خانەنشینە خۆبەخشە دوای کۆتاییهاتنی چاوپێکەوتنەکانیان پێیانڕاگەیەندراوە، “ئێستا دەتوانن هاوکاری بکەن”.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، هیکتۆر کە یەکێکە لە ژمارەیەکی زۆر خۆبەخشە سەربازیانەی وتوویانە، ئامادەن دژی ڕوسیا لە ئۆکرانیا شەڕبکەن، ئەوەش دوای ئەوەی لە هەفتەی پێشوودا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی ڕایگەیاند، “فەیلەقێکی نێودەوڵەتی پێکدەهێنن”، داواشی لە خۆبەخشانی جیهان کرد هاوکاری گەلەکەی بکەن لە شەڕ دژی ڕوسیا.

هەروەها وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لە تویتەر ڕایگەیاند، “بەیەکەوە هیتلەرمان شکستپێهێنا، بەیەکەوە پوتینیش شکستپێدەهێنین”.

هیکتۆر بە ڕۆژنامەکەی وتووە، هیوادارن بتوانن ڕاهێنان بە هێزەکانی ئۆکرانیا بکەن بەتایبەت لە چەکە قورسەکاندا، “ئێمە لەژیانی پیشەیی خۆماندا ڕاهێنانمان بەتەواوی پێکراوە لەسەر ئەمجۆرە جەنگانە، ناتوانین هەروا دانیشین و هیچ نەکەین”.

هەروەها دەیڤد ڕیباردۆ کە ئەفسەرێکی پێشووی هێزەکانی ئەمریکایە و ئێستا خاوەنی کۆمپانیایە خۆیەتی لە پەنسلڤانیا دەڵێت، “لەو ئاڵۆزیانەی ئێستا ڕوودەدەن لایەنەکان دیار و ڕوونن کە کێ دەیەوێت چی بکات، تەنها دەمەوێت بگەمە ئەوێ و بەشداریبەکەم”.

لەدوای هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا، ئەوانەی ڕێکخستنیان بۆ ئەو کەسانە دەکرد دەیانویست خۆبەخشانە بڕۆنە ئۆکرانیا ئاگاداریان لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە، هەروەها ژمارەیەک لە میدیا فەرمییەکان هەنگاوەکانی پەیوەندیکردن و بوون بە ئەندام لەو هێزە خۆبەخشە بڵاوکردەوە وەک، Military Times و Time.

بابەتی پێشتر

ڕاپەڕین بۆ ئەوە کرا دۆخەکە بەمجۆرەی لێبێت؟

بابەتی دواتر

بایكۆتی دەوام بەهۆی دواكەوتنی مووچە دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share