كۆمپانیاكانی پاككردنەوە دەستدەكەنەوە بەكاركردن
بافڵ جەلال تاڵەبانی پارەیان بۆ دابیندەكات

کۆمپانیای شکار دەستیكردەوە بە کاری پاککردنەوەی ناوەندی شاری سلێمانی ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى به‌ڵێنى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى پێداون.

مەعروف مەجید، سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە نووسیویه‌تى، “دوای ئەوەی بافڵ جه‌لال تاڵەبانی به‌ڵێنى پێداون پارەیان بداتێ، وەکو قەرز تا حکومەت کێشەی کۆمپانیاکان چارەسەر دەکات، كۆمپانیاى شكار ده‌ستی به‌كاركردن كردووه‌ته‌وه‌”.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، هەر یەک لە کۆمپانیاکانی (هەرێم و خالید شینکی) ئامادەنەبوون دەست بەکار بکەنەوە”.

به‌وته‌ى سه‌رۆكى ڕێكخراوه‌كه‌، لە قەزا و ناحیەکان، باکۆتی کۆمپانیاکان بەردەوامی هەیە و هه‌وڵیش هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان.

ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، بە هەرسێ کۆمپانیاکه‌، نزیکەی شەش ملیار دیناریان لای حکومەتە، بۆ مانگەکانی یەک و دوو و سێ، تەنها بۆ ناوەندی سلێمانی جگە لە قەزا و ناحیەکان.

ڕۆژانە لە ناوەندی پارێزگای سلێمانی زیاتر له‌ هەزار تۆن پاشماوە فڕێدەدرێت و لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش زیاتر لە حەوت هەزار تۆن پاشماوە بوونی هەیه، کە نزیکەی 45%، پاشماوەی خۆراکین.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی ئابوریی هەرێم: دەست بەدابەشكردنی مووچە بەبێ لێبڕین بكرێت

بابەتی دواتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: كێشەكانی سلێمانی بۆی دروستكراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share