هەڤاڵ ئەبوبەكر: كێشەكانی سلێمانی بۆی دروستكراون

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی پێیوایە، ئەو گرفتانەی لە پارێزگاكە سەریانهەڵداوە، ‏بۆی دروستكراون، ئاشكراشیكرد، داوای بەخشینی لە پۆستەكەی كردووە، بەڵام تائێستا ‏ڕەزامەندی نەدراوە.‏

ئەمڕۆ شەممە، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ‏ڕایگەیاند، پێویستە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی چارەسەری ئەو كێشانە بكەن كە ‏لە پارێزگای سلێمانی سەریانهەڵداوە، چونكە ئەوان دەسەڵاتی خەرجی و داهاتەكانیان هەیە. ‏

هەڤاڵ ئەبوبەكر ئاشكراشیكرد، “لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردووەوە داوای بەخشینم لە ‏پۆستەكەم كردووە، هەرچەندە بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان تاوەكو ‏هەڵبژاردنی داهاتوو دەتوانم لە پۆستە بەردەمبم، بەڵام هاوڵاتییان بۆ چوار ساڵ دەنگیان ‏پێداوم”.‏

پارێزگاری سلێمانی لەو بارەیەوە دەڵێت، “نووسراوم ئامادەكردووە و وەزارەتی ناوخۆ، ‏بزوتنەوەی گۆڕان، هەر سێ لایەنی بەشدار لە حكومەتی هەرێم (یەكێـتی، گۆڕان، ‏پارتی)م ئاگاداركردووەتەوە، كە دەمەوێت لە پۆستەكەم ببەخشرێم و كەسێكی دیكە پۆستەكە ‏وەربگرێـت، بەڵام تاوەكو ئێستا ڕەزامەندی نەدراوە”.‏

هەر ئەمڕۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا هەڤاڵ ئەبوبەکر لەبارەی کێشەی کۆمپانیاکانی پاککەرەوە و کۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاک لە سلێمانی ڕایگەیاند، “تەندەری کۆمپانیاکانی پاککەرەوە لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە کراوە، پێویستە حکومەتی هەرێم بەپێی تەندەرەکان ئەو شایستە داراییانە دابینبکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە لەگەڵ سەرجەم لایەن و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان قسەمانکردووە و بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لەوبارەیەوە بکرێت و هیوادارین کێشەکە لەو کۆبوونەوەیەدا چارەسەربکرێن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ناکرێت تەندەرێک کراوە 60%ی پارەکەی خەرجبکرێت، وەک چۆن ناکرێت لەلایەن کۆمپانیاکانیشەوە بۆ وەرگرتنی بەشەکەی دیکە خەڵک و شار و خۆڵ و خاشاک بکرێت بە بارمتە، چونکە پەیوەندیی بە سلێمانییەوە نییە ناکرێت ئەم شارە بکرێت بە بارمتە”.

ئێستا دۆخێکی ناهەموارە، مووچەی خانەنشینی هێشتا دابیننەکراوە، بانکەکان کێشەی گەورەیان هەیە، دارایی هەرێم، عێراق و جیهان لە دۆخێکی ناهەمواردایە، هەڤاڵ ئەبوبەکر وایوت.

داواشیکرد، حکومەتی هەرێم مافە داراییەکانی کۆمپانیاکان بەرامبەر ئەو ئەرکەی جێبەجێی دەکەن دابینبکات، داوای لە کۆپانیاکانیش کرد، کە لە هەموو بوارەکانی دیکەدا خۆیان بەشارەکانی دیکە بەراورد دەکەن، بەڵام ئەمان 60%ی شایستەکانیان وەرگرتووە لەکاتێکدا کۆمپانیاکانی شارەکانی دیکە مانگانە ئەو 60%یان پێدەدرێت، ڕاستە مافی خۆیانە بەڵام لەدۆخێکی ناهەمواری لەوشێوەیەدا دەبێت هەرسێ لایەنەکە حکومەت هاوڵاتی و کۆمپانیاکان بەبەرپرسیارییەوە مامەڵە بکەن.

بابەتی پێشتر

كۆمپانیاكانی پاككردنەوە دەستدەكەنەوە بەكاركردن <br> بافڵ جەلال تاڵەبانی پارەیان بۆ دابیندەكات

بابەتی دواتر

مووشەکێکی چینی خۆی کێشا بە مانگدا ‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

وتەبێژی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو جارێكی دیكە یەكێتی و پارتی بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆدەبنەوە. سۆران جەمال تاهیر،…
Total
0
Share