سه‌در پێنج پێشنیاز سەبارەت بە بەرزبونەوەی نرخ دەخاتەڕوو

ڕێبەری ڕەوتی سەدر پێنج پێشنیاز بۆ چاره‌سه‌ركردنى كاریگه‌رییه‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى شتومەك و مانەوەی نرخی دۆلار وەك خۆی، ده‌خاته‌ڕوو.

موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، له‌ تویتێكدا كه‌ له‌ هه‌ژمارى خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، نووسیویه‌تى، “به‌ تێگەیشتنی من میوانداریی وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان بەس نیە و هەژاران هێشتا زەرەرمەندن، بەداخەوە نرخەكان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدان ‌و نابێت بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە جیهاندا بكرێتە پاساو و دەبێت چارەسەری خێرای دۆخەكە بكرێت”.

بۆیه‌ سه‌در ئه‌م پێشنیازانه‌ ده‌كات:

زیادكردنی بەشەخۆراكی مانگانە و گەیاندنی بۆئەوانەی شایسەین، بە تایبەتی هەژاران و دانیشتووانی گوندەكان، هەروەها كاراكردنی ڕۆڵی ئاسایشی ئابوری و دیاریكردنی نرخەكان ‌و سزادانی هەركەسێك كە پابەندیان نابێت.

سه‌در پێشنیازى ئه‌وه‌شی كردووه‌، پاڵپشتی جوتیاران و بەرهەمی ناوخۆ بە خێراترین كات بكرێت، له‌ پاڵ ئه‌وه‌ش پاڵپشتی چینی هەژاران بە بەشە خۆراكێكی تایبەت لە مانگی ڕەمەزاندا.

كۆتا پێشنیازى ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در ئه‌وه‌یه‌، پێویستە پشكێك لە داهاتی نەوت بگاتە هەموو هاوڵاتییەك‌ و به‌پێی سیستمێكی تایبەت ‌و توند، بەبێ‌ دواخستن ، “چەند ساڵێكە داوای ئەوە دەكەین”.

 سه‌در له‌ كۆتایی تویتەكەیدا نووسیویه‌تى، لەسەر ئەنجومەنی نوێنەران ‌و حكومەتی عێراق پێویستە كاری جدی بكەن بۆ جێبەجێكردنی ئەو خاڵانە و هەر لایەنێك بە پێی دەسەڵاتەكانی.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی عێراق دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتنى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار په‌سه‌ند كرد

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی ئابوریی هەرێم: دەست بەدابەشكردنی مووچە بەبێ لێبڕین بكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێكی نوێ لە موقتەدا سەدرەوە

ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در په‌یامێكی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و مانەوەی ئەمریكا لەوڵاتەكەیدا بڵاوكردەوە. موقته‌دا سه‌در له‌ تویتێكدا…
Total
0
Share