پەرلەمانی عێراق دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتنى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار په‌سه‌ند كرد

ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگى په‌رله‌مانتاران بڕیاریدا دووباره‌ دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بکرێتەوە.

له‌ دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا به‌ ده‌نگی 203 په‌رله‌مانتار ده‌نگدرا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی دووباره‌ ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق و 60 پەرلەمانتاریش دەنگیان نەدا و دواتریش كۆبونه‌وه‌كه‌ هه‌ڵگیرا.

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ كاروان یاروه‌یس، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، فراكسیۆنى یه‌كێتى ده‌نگى به‌دووباره‌ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپالاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار نه‌داوه‌.

هاوكات ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى لیژنه‌كانى په‌رله‌مان دیاریكرد.

بابەتی پێشتر

هیومەن ڕایتس وۆچ: ڕوسیا زانیاریی شێوێنراو لە قوتابخانەکانیدا سەبارەت بە ئۆکرانیا بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

سه‌در پێنج پێشنیاز سەبارەت بە بەرزبونەوەی نرخ دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share