پۆلیسی سلێمانی: تەقەکەرێکمان دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی تەقەی کردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەسنوری گەڕەكی سەرچنا دەنگی تەقە بیستراوە، دەرکەوتووە تۆمەتبارێک تەقەی کردووە و دەستبەجێ دەستگیرکراوە.

تۆمەتبارەکە ناوی (ر، ح، س)ە، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە .

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو چەکەشی تەقەی پێکراوە دەستیانبەسەردا گرتووە.

بابەتی پێشتر

پێكانەكەی هالاند لەوە قورسترە كە چاوەڕێ دەكرا

بابەتی دواتر

بارودۆخی یاریزانە پێكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە كە بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ پلەكانی گەرما…
Total
0
Share