بارودۆخی یاریزانە پێكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بزانە

فیدی ڤالڤێردی بەهۆی نەخۆشییەوە و تۆنی كروسیش بەهۆی پێكانەوە لە یارییەكەی سۆسیداد دوورخراونەتەوە.

ئەمشەو كاتژمێر 11، ڕیاڵ مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ڕیاڵ سۆسیداد دەكات.

بەهۆی نەخۆشیەوە ڤالڤێردی ناتوانێت بەشداری ئەو یارییە بكات و تۆنی كروسیش لەدواین ڕاهێنانەكاندا توشی پێكان بووە.

نەخۆشییەكەی ڤالڤێردی زۆر قورس نییە و بۆ یارییەكەی پاریس سانجێرمان دەتوانێت بگەڕێتەوە.

بەڵام پێكانەكەی تۆنی كروس خراپترە لەوەی پێشبینی دەكرا و هەلی بەشداریكردنی بەرامبەر پاریس زۆر كەمە كە بڕیارە رۆژی چوار شەممە یارییەكە بكرێت.

ئالابای بەرگریكاریش بە تەواوی لە پێكان چاكبۆتەوەو لە هەردوو یارییەكەی سۆسیداد و پاریس یاریی دەكات.

بۆ یارییەكەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر پاریس مێندی و كاسمیرۆ بەهۆی كەڵەكە بونی كارتە زەردەكانیان و تۆنی كروسیش بەهۆی پێكانەوە بەشداری ناكەن.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: تەقەکەرێکمان دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

هەفتەی ڕابردوو سەرۆكی ئۆكرانیا لە سێ هەوڵی كوشتن ڕزگاریبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share