ئەنجومەنی باڵای ئابوریی هەرێم كێشەكانی دارایی و مووچە تاوتوێدەكات

سبەینێ ئەنجومەنی باڵای ئابوریی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و پرسەكانی دارایی و ‏مووچە تاوتوێدەكات.

بەگوێرەی زانیارییە تایبەتییەكان كە تۆڕی میدیایی ئێستا لە سەرچاوەیەكی باڵای ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەستیكەوتووە، سبەینێ شەممە ئەنجومەنەكە كۆدەبێتەوە و ڕاپۆرتێك لەبارەی ڕێكخستنەوەی باج، ڕسومات و كۆكردنەوەی داهاتدەكان پێشكەشدەكرێت، كە لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە ئامادەكراوە و دەخوێندرێتەوە، “بەشێوازێك ئامادەكراوە كە كۆكردنەوەی داهاتەكان نەبێتە بارگرانی لەسەر هاوڵاتییان”.

وەك ئەوەی سەرچاوەكە گواستیەوە، بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكرێت، كە تا ئێستا دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی فەرمانبەران دەستیپێنەكردووە و لە چەند ناوچەیەك بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن دەستیپێكردووە.

كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی باڵای ئابوریی هەرێمی كوردستان هاوكاتە لەگەڵ كێشەكانی دارایی و داهات و دواكەوتنی مووچە.

ئەنجومەنەكە، كە هەشت مانگە كۆبوونەوەی نەكردووە، پێکهاتووە لە سەرۆکی حکومەت، جێگری سەرۆكی حكومەت، وەزیری سامانە سروشتییەکان، وەزیری دارایی، وەزیری پلاندانان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وەبەرهێنان و ڕاژە، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا: ئۆكرانییە نەتەوەپەرستەكان هەوڵی ئاگركەوتنەوەیان لە "زاپۆریژیا" دا

بابەتی دواتر

خانەنشینی دڵنیایی دەدات.. ئەوانەی خانەنشین دەبن شەش مووچەكە بەسەریەكەوە ‏وەردەگرن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە مامەڵەی ئۆتۆمبێلدا هاوڵاتییەكی هەڵخەڵەتاندووە
دادگای هەولێر ئامادە نییە سكاڵایەك دژی سەرۆكی پارتێكی توركمانی وەربگرێت

دادوەری لێكۆڵینەوە لە دادگای هەولێر ئامادە نییە سكاڵایەك دژی سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی وەربگرێت، كە هاوڵاتییەكی هەڵخەڵەتاندووە. محەمەد…
Total
0
Share