ئەندامێکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کوردستان دەستیلەکار کێشایەوە

ئیسماعیل حەمە عەلی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەی لە ئەنجومەنەکە راگەیاند، دەڵێت، “بە ئومێدی گەورەوە دەستمانپێکرد بەڵام ژینگەکە لەبارنەبوو و لەدەرەوەی دەسەڵاتی ئێمەبوو”.

لە راگەیەندراوێکدا کە ئیسماعیل حەمە عەلی بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، “دوای زیاتر له‌ هه‌شت ساڵ و نیو ئه‌ركی كۆمسیاری، ئه‌مڕۆ داواكاریم پێشكه‌ش كرد بۆ كۆتاییهێنان به‌ ماوه‌ی ئه‌ندامیه‌تیم له‌ كۆمسیۆن”.

دەڵێت، “ئه‌گه‌رچی به‌ ئومێدی زۆر گه‌وره‌وه‌ ده‌ستمان پێكرد و ده‌كرا كاری زۆر گه‌وره‌تر بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ژینگه‌كه‌ له‌بارنه‌بوو، هۆكاره‌كانیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌ بوون”.

باسی لەوەکردووە کە هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی دەگەرێتەوە بۆئەوەی، له‌و ماوه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه‌ ئێمه‌ ناتوانین هیچ پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبده‌ین، له‌ ئێستادا ئه‌وه‌مان به‌ باشزانی كۆتایی به‌ كاره‌كانم له‌ كۆمسیۆن بهێنم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری دزراودا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، دەستیانگرت بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری دزراودا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share