میلان لەگەڵ بەرگریکارێکی لیل بەڕێککەوتن گەیشتووە

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی سەبارەت بە گواستنەوەی سڤین بۆتمان، بەرگریکاری یانەی لیل ڕێککەوتنی سەرەتایی کردووە.

تۆڕی “سپۆرت میدیا سیت”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی ڕۆسۆنێری سەبارەت بە گواستنەوەی سڤین بۆتمان، بەرگریکاری یانەی لیلی فەرەنسی لەگەڵ خودی یاریزانەکە و لێپرسراوی کارەکانی ڕێککەوتنێکی سەرەتاییان کردووە.

بەپێی زانیارییەکان، ئیدارەی ڕۆسۆنێری سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی بەدەستهێناوە، کە بەهەمان شێوە خواستیان لەسەر یاریزانەکە بووە،

سڤین بۆتمان بەرگریکارێکی هۆڵەندییە و تەمەنی 22 ساڵە، لەهەردوو پێگەی سەنتەری بەرگریی ڕاست و چەپ توانای یاریکردنی هەیە، نرخی گواستنەوەی بە 40 ملیۆن یورۆ خەمڵینراوە، لە کۆتایی وەرزدا بۆندەکەی کۆتاییدێت و بێبەرامبەر جێگەی ئالیسیۆ ڕۆمانیۆلی لە میلان دەگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

بایكۆت لە گەرمیانیش دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

ڕاوێژكاری كازمی: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كورتهێنان چارەسەردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share