بۆچی تەنها یەک یانەی ئینگلیزی بۆندی پێشکەشی ئالابا کردووە؟

یانەکانی ئینگلتەرا لە کڕینی ئالابا کشاونەتەوە

بەرگریکاری یانەی بایرن میونشن، داڤید ئالابا لە خولی ئینگلیزیەوە تەنها یەک بۆندی پێشکەشکراوە و زۆرینەی یانە داواکەراکنی لە گواستنەوەی کشاونەتەوە.

ماڵپەڕی “90 مین”ی ئینگلیزی ئاشکرایکردووە، لە هاوینی 2019وە یانەکانی مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ خواستیان لەسەر کڕینی داڤید ئالابای نەمسایی بەرگریکاری یانەی بایرن میونشن بووە، سەرەڕای ئەوەی لە هاوینی 2021 دەبێتە یاریزانێکی بێبەرانبەر کەچی لە داواکردنی کشاونەتەوە و نایانەوێت دانوستاندن لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی بکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، یاریزانی ناوبراو خواستە داراییەکانی بەرزە و دەگاتە سسنوری 400 هەزار پاوەندی مانگانە، لەکاتێکدا تەنها بەرگریکارێکی پێگەی سەنتەرە، بەڵام ئەوەش کێشەی سەرەکی سیتی و لیڤەرپوڵ نییە، بەڵکو دوو یانەی ناوبراو پێیان وایە یاریزانەکە خواستی یاریکردن نییە لە خولی نایابی ئینگلیزی و سەرەڕای ئەوەی دەرگای گواستنەوەکانی واڵاکردووە، بەڵام بەدوای یانەیەکی ئیسپانیدا دەگەڕێت.

تاکە یانە لە خولی نایابی ئینگلیزییەوە کە بە فەرمی بۆندی پێشکەشی ئالابا کردووە، یانەی چێڵسییە.

بەرپرسانی چێڵسی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ململانێیەکی بەهێزدان و زۆرینەی سەرچاوەکان پێیان وایە، ڕەش ئەسمەرەکەی باڤاری لە کۆتاییدا یانەی شاهانە هەڵدەبژێرێت، بە دووریش نەزانراوە بە شێوەیەکی کتوپڕ بڕیاری بەردەوامبوون لە یانە ئەڵمانیەکەی بدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مانچسته‌ر یونایتد گه‌یشته‌ (16)ی چامپیۆنزلیگ

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌کانی مانچسته‌ر یونایتد و بایرن میونشن بردنه‌وه‌یان…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌ بردنه‌وه‌ له‌ ڤالێنسیا ناوازه‌ ده‌رکه‌وت و هانده‌رانی ئاشتکرده‌وه‌

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می لالیگا، بردنه‌وه‌یه‌کی به‌هێز و گرنگی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی…
Total
0
Share