لامپارد بوو بە ڕاهێنەری ئیڤەرتۆن

بەشێوەیەكی فەرمی فرانك لامپاردی ئینگلیزی، بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئیڤەرتۆن ئیمزاكرد.

پێگەی یانەی ئیڤەرتۆن ئاشكرایكرد، لامپارد ئەمڕۆ دووشەممە وەك ڕاهێنەری نوێ بە ڕاگەیاندنەكان دەناسێنرێت.

لامپارد پێشتر لە ڕاهێنەرایەتی یانەی چێڵسی دوورخرایەوە و تۆخێل خرایە جێگەكەی، ئەوەش پاش ئەوەی كۆمەڵێك ئەنجامی خراپیان بەدەستهێنا.

یانەی ئیڤەرتۆن بۆ باشبونی ئەنجامەكانی، دەستبەرداری رافایل بینیتێز بوو، لەجێگەكەی ئەو ، لامپاردی دیاریكردوە.

جگە لە دانانی لامپارد، ئیدارەی یانەكە لە كڕینی ڤان دی بیكی یاریزانی مانچستەر یونایتدیش نزیكبۆتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share