سهرۆكى فراكسیۆنى كۆمهڵی دادگهریی له پهرلهمانى كوردستان ڕایدهگهیهنێت، ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەت دانی بە شکستی حکومەتەکەی و ئەو ڕاستیانەشدا نا کە خەڵکی کوردستان ساڵانێکە دەیڵێن و ئەوان ڕەتیدەکەنەوە.
عهبدولستار مهجید، سهرۆكى فراكسیۆنى كۆمهڵی دادگهریی له نووسینێكدا به ناونیشانى “سەرۆکی حکومەت دانی بە شکستدا نا” نووسیویهتى، “له کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانی بە شکستی حکومەتەکەی و ئەو ڕاستیانەشدا نا کە ئێمەمانان و خەڵکی کوردستانیش ساڵانێکە دەیڵێین و ئەوان ڕەتیدەکەنەوە”.
پێشیوایه، لای دەسەڵات، نرخی نەوت هەرچەند بێت، نە پارە هەیە بۆ مووچە و خزمەتگوزاریی، نە داهاتیش بەشی هیچ دەکات.
چونکە وهكو خۆی دهڵێت، نرخی نەوت هەرچەند بێت، بەقسەی خۆیان 43%ى دەڕوات بۆ کۆمپانیاکان، بهڵام داهاتەکەی هەرچەند بێت، دەبێت 9%ی بڕوات بۆ کرێی گواستنەوە کە ئەویش هی کۆمپانیای خۆیانە.
دهشڵێت، نهوت بە چەند بیفرۆشن هەر 9% ى دیكه بەناوی دانەوەی قەرزەوە ون دەبێت و دیار نامێنێت بێئەوەی بزانرێت ئەم قەرزانە لە چی لایەنێک کراوە و بۆچی لە ساڵى 2014ــەوە هەر کەمینەکرد.
دهشپرسێت، ئەم حکومەتە قەرزاری مووچەی چەندین مانگی موچەخۆران و فەرمانبەرنی هەرێمن، ئەی نابێت هیچ نەبێ لەو قەرزانەی لاتانە، بیدەنەوە تا بزانن ڕاستە و قەرز دەدەنەوە ؟!.
عهبدولستار مهجید، جهختیش دهكاتهوه، “دۆسیهى نەوت لە گەڕان و دەرهێنانەوە تا فرۆشتنی، لە ناشەفافی و تاڵانی و کارەساتی گەورەدایە و ئەم دەسەڵاتە ناتوانێت بەم قسانە ئەم هەموو سکانداڵە پەردەپۆش بکات، جگە لەوەی هەرجارێک قسە دەکات زیاتر شکستی خۆی لەبەرچاوی میللەتەکەی خۆی و عێراقیش ئاشکراتر دەکات”.