یونسێف: تا ئێستا كۆرۆنا نەیهێشتووە 1.6 ملیۆن منداڵ بگەرێنەوە سەر خوێندن

ڕێکخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، نزیکەی 1.6 ملیۆن منداڵ ‏لەجیهاندا لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە پرۆسەی خوێندن دابڕاون و تا ‏ئێستا نەگەڕاونەتەوە بۆ خوێندن.‏

ڕێکخراوی یونسێف لەدوایین بڵاوکراوەیدا دەڵێت، ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆکاری پەککەوتنی ‏پرۆسەی خوێندن و دابڕانی منداڵانە لە سەرتاسەری جیهاندا، ئەمەش هەڕەشە ‏لەبەرەوپێشچوونی پرۆسەکە دەکات بۆ چەند دەیەیەک.‏

رێكخراوەكەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان جەختیکردووەتەوە لە دووبارە ‏دەستپێکردنەوەی خوێندن لەو شوێنانەی بەهۆی کۆرۆناوە قوتابخانەکان داخراون، ئەمەش ‏لەپێناو پاراستنی داهاتووی منداڵان، داواشی لە وڵاتانی جیهان کرد دەرگای خوێندنگەکان ‏بکەنەوە.‏

ئەو هۆشدارییەی یونسێف بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانیی منداڵانەوەیە و بەناوی ‏‏“خوێندن بۆ هەموو منداڵێک” بڵاویکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: بیر لەوە دەکەمەوە هێرشێکی گەورەتر لەوانەی پێشوو بکەینەوە سەر ئێران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بەجدی بیر لەوەدەکەمەوە کە هێرشێکی گەورەتر و فراوانتر لەوانەی پێشوو بکەینەوە سەر ئێران.…
Total
0
Share