وێنە.. چیرۆکی دایکایەتی لە زیندان

جادویگا برونتە، وێنەگرێکی ئەوروپییە و ساڵی 2019 بەدرێژایی 10 مانگ لەناو زیندانەکانی وڵاتی مۆڵدۆڤۆ ژیا، تا دۆخی دایکایەتیکردن لە زیندانەکاندا پیشانبدات.

برونتە ناوی ئیشەکەی ناوە “یادگاری باش” وەک خۆی دەڵێت، دەیەوێت لە ڕێگەی پیشاندانی سۆزی دایک بۆ منداڵەکەی و خۆشەویستی و تامەزرۆیی دایک وابکات، ژنە تاوانبارەکانی زیندان زوتر ئامادەبن بگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگا.

خاوەنی کارەکە دەڵێت، گرنگترین نوکتەی پڕۆژەکە ئەوەیە کە کەس نازانێت وێنەکان لە زیندانداگیراون و بینەر وا هەست دەکات لە ماڵێکدا وێنەکان چرکێندراون.

لە پڕۆژەکەی جادویگادا، وتەی ئەو ژنانەشی تێدایە کە بەشدارییان کردووە و لە زینداندا هەستی دایکایەتییان بۆ مندالەکانیان دەربڕییوە کاتێک منداڵەکان سەردانی زیندانیان کردووە.

یەکێک لە ژنەکان دەڵێت، “من لە کارگەیەکی دروستکردنی پێڵاو کارم دەکرد، هەر لەوێ خۆشەویستەکەم بینی و عاشقی یەکبوین و هاوسەرگیریمان کرد و مندالێکمان دروستکرد، بەڵام مێردەکەم وازی لە ئێمە هێنا و لەگەڵ ژنێکی دیکەدا ژیانی دروستکردەوە، ئەوە بوەهۆی ئەوەی من بەلارێدا بچم”.

ئەو ژنە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئێستاش پیاوێک هەیە منی زۆر خۆشدەوێت، حەزدەکەم زوو ماوەی زیندانەکەم کۆتایی پێبێت و بڕۆم لەگەڵ منداڵەکەم ژیانێکی نوێ دروستبکەمەوە”.

یەکێکی دیکە لە دایکە زیندانەکان، بەمشێوەیە باسی خۆی دەکات، “من ژنێکم حەزم لە گوێگرتن لە مۆسیقا و سەیرکردنی فیلمە، دایکایەتی لە زیندان زۆر ئازارهێن و ئازار شکێنە، من پێشتر لەگەڵ دوو برا و خوشکێکم دەژیام، لێیان دابرام و قسەم لەگەڵ نەکردن، هەستەکەم ئەوە سەرەتای نزیکبوونەوەی من بوو لە زیندان”.

دایکێکی دیکەی زیندان دەڵێت، “من 10ساڵ پێش ئیستا هاوسەرگیریم کرد، لە ڕاستیدا ئەو کەسەی کە شومپێکرد هی ئەوە نییە ئێستا لێرە ناوی ببەم، بەڵام من ئێستا دوو کوڕ و دوو کچم هەیە، زۆر ناخۆشە دایک بیت و نەتوانی هەموو کاتێک دایکایەتیی منداڵەکانت بکەیت”.

 

بابەتی پێشتر

میگان ماركڵ و هاوسەرەكەی پارەیەكی زۆر بۆ بەریتانییەكان دەگەڕێننەوە

بابەتی دواتر

چین دەستپێشخەرییەك بۆ ئاسایشی زانیاری دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share