پوتین هاوپه‌یمانێكى دێرینى ئه‌وروپی له‌ده‌ستدا

دواى 13 ساڵ و ده‌یانجار پشتگیرییكردنى، پوتین هاوپه‌یمانێكى دیكه‌ى له‌ده‌ستدا و ئێستا داوا ده‌كات توندرین سزاى به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.

به‌پێی ڕاپۆرتێكى ڕۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مریكی، ڤیكتۆرئۆربان، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌نگاریا كه‌ له‌ماوه‌ى 13 ساڵى ڕابردوودا‌ په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وى له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕوسیا هه‌بوو، هه‌روه‌ها له‌ زۆربه‌ى بڕیار و هه‌ڵوێسته‌كانیش پتشیوانى سه‌رۆكى ڕوسیاى ده‌كرد، دواجار ئه‌ویش پاشه‌كشه‌ی له‌و هاورێیه‌تی و هاوپه‌یمانییه‌ى كرد و داوای له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا كرد كه‌ سزای توندی پوتین بده‌ن.

ڕۆژنامه‌كه‌ نمونه‌ى به‌هێزى په‌یوه‌ندیی ئه‌و دوو سه‌رۆكه‌ى به‌وه‌ هێناوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌روبه‌ندى كۆرۆنادا تاكه‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپی كه‌ ڤاكسینی “گامالێیا” ڕوسی كڕی هه‌نگاریا بوو، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ ڕێكخراوه‌ ته‌ندروستییه‌ ئه‌وروپییه‌كان هیچ پشتیان پێی نه‌ده‌به‌ست به‌و ڤاكسینه‌.

پێشیوایه‌، هۆكارى ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئۆربان دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردووى دێت بۆ مۆسكۆ كه‌ داوای له‌ هاوتا ڕوسییه‌كه‌ی كردبوو هێرش بۆ سه‌ر ئۆكرانیا دوابخات، به‌ڵام پوتین قسه‌كانی سه‌رۆكى هه‌نگاریاشی ڕه‌تكردبووه‌، پێیوتبو بڕیاری هێرشكردن یه‌كلابووه‌ته‌وه.

دوابه‌دواى ڕاپۆرتى میدیا ئه‌مریكییه‌كان ڤیكتۆرئۆربان، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌نگاریا ڕه‌تیكرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى سزاى ڕوسیا بدات.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەكگرتووەكان: ئاوارەبووانی ئۆكرانیا گەیشتە یەك ملیۆن

بابەتی دواتر

بانكى ناوه‌ندى مانگى ڕابردوو زیاتر له‌ 3.5 ملیار دۆلارى خستووه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی بەرزبووەتەوە و یەك بەرمیل نەوت بە سەروو 87…
Total
0
Share