بانكى ناوه‌ندى مانگى ڕابردوو زیاتر له‌ 3.5 ملیار دۆلارى خستووه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌

بانكى ناوه‌ندیی عێراق له‌ مانگى شوباتدا زیاتر له‌ 3.5 ملیار دۆلارى خستووه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بانكى ناوه‌ندیی عێراق له‌مانگى شوباتدا سێ ملیار و 659 ملیۆن و 685 هه‌زار دۆلاریان خستووه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌ تاوه‌كو كڕین و فرۆشتنى پێوه‌بكرێت.

له‌و ڕێژه‌یه‌ش ڕۆژانه‌ 192 ملیۆن و 615 هه‌زار و 43 دۆلارى ڕۆژانه‌ ده‌كات، كه‌ به‌روارد به‌ مانگى ڕابردووتر خستنه‌ بازاڕی ڕۆژانه‌ی  دۆلار كه‌میكردووه‌، كه‌ بڕه‌كه‌ى 195 ملیۆن و 608 هه‌زار و 523 دۆلار بووه‌.

هاوكات به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كانیش كه‌مبوونه‌وه‌ى فرۆشتنى دۆلار له‌ بانكه‌كانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ بانكى ناوه‌ندى ڕۆژانه‌ 200 ملیۆن دۆلار كه‌متری خستووه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌.

له‌ماوه‌ى ڕابردوودا به‌هۆی تویتێكى موقتەدا سه‌در و هەروەها هەوڵی بانگهێشتكردنی وەزیری دارایی عێراق و پارێزگاری بانكی ناوەندی، نرخى دۆلار نزمبووەوە و چەند هەزار دینارێكی بەرامبەر دراوی عێراقی لەدەستدا، بەڵام دواتر نرخەكە جێگیربووەوە و وەك پێشووی لێهاتەوە.

بابەتی پێشتر

پوتین هاوپه‌یمانێكى دێرینى ئه‌وروپی له‌ده‌ستدا

بابەتی دواتر

ڕێككەوتنێكی "گرنگ" دەربارەی ژەهراویبوون بە پلاستیك پەسەندكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فوئاد حسێن تووشی كۆرۆنا بووە

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق تووشی پەتای كۆرۆنا بووە. ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە تووشبوونی…
Total
0
Share