نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیارێكی لە بارەی ڕوسیاوە دەركرد

عێراق و چین بێلایەنییان هەڵبژارد

كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەگگرتووەكان بڕیارێكی پەسەندكرد كە داوا لە ڕوسیا دەكات بەپەلە بەكارهێنانی هێز دژی ئۆكرانیا ڕابگرێت.

بڕیارەكە بەزۆرینەی دەنگی بەشداربووان پەسەندكرا، لەكۆی 193ئەندام پێنج دەوڵەت دژی بوون، 35 دەوڵەت دەنگیان پێنەدا لەنێویاندا وڵاتی چین و عێراق هەن.

لە بڕیارەكەدا هاتووە، پێویستە ڕوسیا بەپەلە هێزەكانی لە خاكی ئۆكرانیا پاشەكشە پێبكات و بەكارهێنانی هێز دژی ئەو وڵاتە ڕابگرێت.

پێنجشەممەی ڕابردوو شەڕ و هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا دەستیپێكرد و تائێستا بەردەوامە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا بڵاویكردەوە كە، دوو هەزار و 870 ئۆكرانی كوژراون و سێ هەزار و 700 كەسیش برینداربوون، 572 سەربازی ئۆكرانی-ش بەدیلگیراون.

دەنگدانی وڵاتانی ئەندام بەمجۆرە بووە:

بابەتی پێشتر

حكومەتی بەغداد مووچەی ئەم مانگەی توێژێك بە پاداشتەوە دابەشدەكات

بابەتی دواتر

ڕوسیا باڵیۆزی ئەمریكای لە وڵاتەكەی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share