كه‌شناسیی هه‌رێم: سبه‌ینێ به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ باران ده‌بارێت

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینیده‌كات، سبه‌ینێ پێنجشەممە باران به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ ببارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەینێی شارەکانی باشووری كوردستانی بڵاوکردەوە.

به‌پێی پێشبینییه‌كانى کەشناسی، سبەینێ پێنجشەممە جگه‌ له‌ هه‌ولێر لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، كه‌ركوك و دهۆك ئاسمان نیمچەهەور بێت و باران بەشێوەی پچڕپچڕ لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت، لە کاتەکانی شەویشدا بڕی بارانەکە و لە هەمان کاتدا خێرایی با زیاددەکات.

بابەتی پێشتر

هەڵویستی یەكێتیی مامۆستایان لەبارەی دواكەوتنی مووچە و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنەوە ‏ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

دەوڵەتی یاسا: دووبارە وەرگرتنی ناوی كاندید بۆ سەرۆك كۆمار پێویستی بە دەنگدانی پەرلەمانتارانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share