دەوڵەتی یاسا: دووبارە وەرگرتنی ناوی كاندید بۆ سەرۆك كۆمار پێویستی بە دەنگدانی پەرلەمانتارانە

هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، “دووبارە وەرگرتنی ناوی كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، پێویستی بە دەنگدانی زۆرینەی ڕەها یاخود دوو لەسەر سێی پەرلەمانتارانە”.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێتەوە بۆ دووبارە وەرگرتنی ناوی كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، جاری پێشوو دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران دەرگای دووبارە خۆكاندیدكردنی كردبووەوە و دوێنێ دادگای فیدراڵی ئەوەی بە نادەستووری ناوزەدكرد، بەڵام ئەمجارە دەبێت پرسەكە بە دەنگی پەرلەمانتاران یەكلابكرێتەوە، نەك بڕیاری دەستەی سەرۆكایەتی.

لەو بارەیەوە ئەندامێكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، “دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بە میكانیزمی دەنگدان دەبێت، یان دەنگدانی زۆرینەی پەرلەمانتاران، یاخود دوو لەسەر سێیان”.

محەمەد سەیهوود، ئەندامی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لێدوانی بۆ میدیای عێراقی داوە و ڕایگەیاندووە، بەو پێیەی پرۆسەكە پەیوەستە بە پۆستی سەرۆك كۆمارەوە، بۆیە پرس بە دادگای فیدراڵی دەكەن لەبارەی دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستەكە.

ڕوونیكردوەوە، پرسكردنەكە بۆ ئەوەیە بزانرێت بە چ ڕێگە و شێوازێك دووبارە دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بكرێتەوە و چۆن دەنگ بە پرۆسەكە بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پلاندانان: سەرژمێریی دانیشتووان دەستەبەری باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزاری دەکات

محەممەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان، دووپاتیکردەوە سەرژمێری دانیشتووان بەشداردەبێت لە دەستەبەرکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و…
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەن بۆ دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، “رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوە”. چرۆ…
Total
0
Share