نەوت بە سەروو 100 دۆلارە، بەڵام مووچە خراپتر بووە
وه‌زیرانى سامانه‌ سروشتییه‌كان و دارایی بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كرێـن

ژمارەیەک پەرلەمانتار داوادەکەن وەزیری سامانە سروشتییەکان و وەزیری دارایی ھەرێم ‏بانگھێشتی پەرلەمان بکرێن، ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى چه‌ند پرسێك بده‌ن. ‏

لوقمان وه‌ردى ، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یەكێتی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ تۆڕی میدیایی ‏ئێستاى ڕاگه‌یاند، نرخى نه‌وت گه‌یشتووه‌ته‌ سه‌روو 100 دۆلار، به‌ڵام دۆخى مووچه‌ زۆر ‏خراپترە له‌وكاته‌ى كه‌ نرخه‌كه‌ى له‌ خوار 50 دۆلار بووه‌، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تیى ‏مووچه‌خۆران و هاوڵاتییانى به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.‏

بۆیە بەوتەی پەرلەمانتارەكەی یەكێتی، “ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌ركێكی یاسایی سه‌رشانى خۆمان ‏ناكرێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ بێده‌نگ بین، چونكه‌ وه‌كو مه‌ته‌ڵى لێهاتووه‌، نرخى نه‌وت 50 ‏دۆلار بوو دۆخى مووچه‌ باشتربوو، ئێستاش كه‌ له‌ سه‌روو 100 دۆلاره‌ دۆخى ‏فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران به‌وشێوه‌یه ‌بێت، كه‌ هه‌رچی خزمه‌تگوزارییه‌ وه‌ستاوه‌، ‏ئه‌وه‌ش حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان لێی به‌رپرسن، هه‌رچی په‌یوه‌ندیی به‌ ‏داهاتیشه‌وه هە‌یه‌، وه‌زیری دارایی به‌رپرسیاره‌”.‏

ئاشكراشیكرد، په‌رله‌مانتاران له‌ فراكسیۆنه‌ جیاجیاكان واژوویان كۆكردووه‌ته‌وه‌ تاوه‌كو ‏هه‌ردوو وه‌زیرەكە (دارایی و سامانە سروشتییەكان) بهێنرێنە‌ په‌رله‌مان، چونكه‌ ناكرێت ‏دۆخه‌كه‌ به‌وشێوه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌.‏

وه‌ردى نیگەرانە لەوەی لە دابەشكردنی مووچەدا جیاوازی دەكرێت لەنێوان پارێزگاكان، ‏‏”شه‌رمه‌ له‌ دابه‌شكردنى مووچهدا ‌له‌نێوان شاره‌كان جیاوازیى بكرێت، له‌ هه‌رێمێكدا كه‌ ‏چوار پارێزگایه”. ‏

بابەتی پێشتر

لاڤرۆڤ: جەنگی جیهانیی سێیەم ئەتۆمی و وێرانكەر دەبێت

بابەتی دواتر

هەڵویستی یەكێتیی مامۆستایان لەبارەی دواكەوتنی مووچە و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنەوە ‏ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێكخراوی پاڵپشتی كفری: سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیمان كرد و بڕیاری خێرا بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكان دران

ڕێكخراوی پاڵپشتی كفری ئاشكرایدەكەن كە سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی…
Total
0
Share