لاڤرۆڤ: جەنگی جیهانیی سێیەم ئەتۆمی و وێرانكەر دەبێت

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، هەڕەشەدەكات و دەڵێت، “جەنگی جیهانیی سێیەم بە چەكی ئەتۆمی دەبێت و وێرانكەر دەبێت‏”.

ئەمڕۆ چوارشەممە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ڕوسیا ڕێگەنادات ئۆكرانیا چەكی ئەتۆمی هەبێت و هێرشەكەشی بۆسەر ئۆكرانیا بەمەبەستی لەناوبردنی چەكی ئەو وڵاتەیە و “ناكرێت ڕێگەبدەین چەكی هێرشبەرانە لە ئۆكرانیا هەڕەشە لە ئاسایشمان بكات”.

وتیشی، “ئامادەین بۆ گەڕێكی تری دانوستاندن، بەو مەرجەی دانوستاندن هەموو نەتەوە و پێكهاتەكانی ئۆكرانیا لەخۆبگرێت، بەڵام لایەنی ئۆكرانی بە فەرمانی ئەمریكا یاری بە كات دەكات”.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا قسەی بۆ كەناڵی جەزیرە كرد و هەڕەشەیكرد و ڕایگەیاند، ئەگەر جەنگی جیهانیی سێیەم هەڵبگیرسێت، بە چەكی ئەتۆمی دەبێت و جەنگێكی وێرانكەر دەبێت.

بەپێی وتەی لاڤرۆڤ، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا كەسێكی بەئەزموونە و ئەوە دەزانێت كە سەپاندنی سزا بەسەر ڕوسیادا، هیچ جێگرەوەیەكی نییە جگە لە جەنگی جیهانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەنها بەفری لێباریوە.. بۆ یه‌كه‌مینجار باران له‌ لوتكه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی گرینلاند باری

گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا تەنها بە توانەوەی بەستەڵەكەكانەوە نەوەستا، كەشوهەوای دوورگەی گرینلاندیشی گۆڕیوە، بەشێوەیەك، بۆ یه‌كه‌مینجار باران له‌ لوتكه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی…
Total
0
Share