نرخى نه‌وت له‌ 107 دۆلار نزیكده‌بێته‌وه‌

نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان جارێكى دیكه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد و به‌ڕێژه‌ى 8.97% به‌رزبووه‌وه‌ و گه‌یشته‌ نزیكه‌ى 107 دۆلار.

ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، به‌راورد به‌كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخى نه‌وت به‌ ڕێژه‌ى 8.97% به‌رزبووه‌وه‌ و نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت به106.76 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها به‌رمیلێك نه‌وتى خۆرئاواى ئه‌مریكاش 10.45 % بەرزبووەوە و نرخه‌كه‌ى گه‌یشته‌ 96.56 دۆلار.

ئاژانسه‌كه‌ هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى بۆ سزاكانى سه‌ر ڕوسیا و هێرشه‌كانى ڕوسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی شورای هەرێم هەلی كار ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

کاریگەرتریین ئەو سزایانەی بەسەر ئێراندا سەپێنراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share