ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وادەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری دیاریكرد

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنەكەدا سەرۆك كۆماری عێراق هەڵدەبژێردرێت و دەنگ لەسەر لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانیش دەدرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران بەئامادەبوونی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق كۆبۆوە و باس لە پرسی گۆڕانكاری لە بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقییدا كرا و بڕیاری پێكهێنانی 25 لیژنەی هەمیشەیی بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران درا.

دوای كۆبوونەوەكە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەی داهاتوودا سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێرێت و دەنگ لەسەر لیژنە هەمیشەییەكانی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران دەدرێت.

بابەتی پێشتر

پلانێكی ئەمریكا نرخی نەوت دادەبەزێنێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی پێكهێنانی دوو لیوا هاوبەشەكەوە زانیاری نوێی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share