كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی عێراق بۆ تاوتوێكردنی پرسی گۆڕانكاری لە بەهای دۆلار بەردەوامە و پەرلەمانتارێكیش دەڵێت، وەزیری دارایی ئامادەنییە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار كەمبكاتەوە.
مەلا كەریم شكور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق دەستیپێكرد.
وتیشی، “لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی چەند داتایەكی خستەڕوو كە باسی لە كاریگەرییەكانی زیادبوونی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەكرد و سەرجەمیان پاڵپشتیكردن بوو لەو سیاسەتە ئابورییانەی پێشتر هەنگاوی بۆنراوە و وایكردووە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزكراوەتەوە”.
مەلا كەریم ئاماژەی بەوەكرد، هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر پێكهێنانی 25 لیژنەی هەمیشەیی بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق درا.