ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاویكردەوە، لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی ئۆكرانیاوە زیاتر لە 500 هەزار هاوڵاتیی ئۆكرانیا ئاوارە و بێ ماڵ و حاڵ بوون و ڕوویان لە وڵاتانی دراوسێ كردووە.
كۆمسیۆنی پەنابەران لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرایكردووە، لەو نیو ملیۆن ئاوارەیە، 280 هەزار ئۆكرانی ڕوویان لە پۆڵەندا كردووە، كە زۆرترین ئاوارە دەكات.
هەروەها 85 هەزار ئۆكرانی لە سنووری هەنگاریان، زیاتر لە 36 هەزاریش ڕوویان لە سنووری مۆڵدۆڤا كردووە، 32 هەزار كۆچبەریش بەرەو ڕۆمانیا بەڕێكەوتوون، هەروەها 30 هەزار ئۆكرانی چوونەتە خاكی سلۆڤاكیا.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی ئۆكرانیاش، زیاتر لە 34 هەزار و 600 ئۆكرانی ڕوویان لە وڵاتانی دیكەی ئەوروپا كردووە.