ماکرۆن بە زمانی عەرەبی تویتی کرد

ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا

دوای جوڵانی جیهانی ئیسلامی لەسەر وتە و هەڵوێستەکانی ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە زمانی عەرەبی تویتی کرد و دەڵێت، “بە هیچ شێوەیەک پاشگەز نابینەوە”.

ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئێوارەی ئەمڕۆ 25ی تشرینی یەکەم لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، “ئێمە ڕێز لە کۆی جیاوازییەکان دەگرین و هەرگیز وتەی توند و نەرێنی قبوڵ ناکەین”.

ماکرۆن وتوشیەتی، “ئێمە پشتگیری لە گفتوگۆی لۆژیکی دەکەین و هەمیشە لەبەرامبەر شکۆی مرۆڤایەتی و پیرۆزییە جیهانییەکان بۆچونمان ئەرێنی بووە”.

وتەکانی ماکرۆن لە کاتێکدایە کە لەماوەی هەفتەیەکدا لە زۆرینەی وڵاتانی موسڵمان خۆپیشاندان دژی هەوڵێکی حکومەتی فەرەنسا کە کاریکاتێرەکانی پەیامبەری ئیسلامی لەشوێنە گشتییەکان پەخشکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییەکەوەیە.. حکومەتی سوریا داواکاریی ئەمریکای بۆ گفتوگۆ ڕەتکردووەتەوە

تۆڕی CNNی ئەمریکی بڵاویکردەوە، واشنتۆن پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ سوریا لەبارەی ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییەوە ئەنجامداوە، کە ماوەی 10 ساڵە…
Total
0
Share