خێزانی مباپێ داوایەکی سەیر-یان لە ڕیاڵ مەدرید کردووە

خێزانی کیلیان مباپێ چەند داواکارییەکی سەیر و ئاڵۆزیان لە یانەی ڕیاڵ مەدرید کردووە، تاوەکو ئێستا بۆ هیچ یاریزانێکی یانەکە جێبەجێنەکراوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، مباپێ لە میرکاتۆی هاوینی 2022 بێبەرامبەر درێسی ڕیاڵ مەدرید دەپۆشێت، خێزانەکەی بەرپرسیارێتی دانوستاندەکانیان لەئەستۆ گرتووە (باوک و دایکی مباپێ لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی)، هەروەها چەند داواکارییەکی سەیریان لە پێرێز کردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، یەکێک لە داواکارییەکان بەدەستهێنانی لەسەدا سەدی مافی فرۆشتنی وێنەکانی یاریزانەکە بووە، ئەوەش تاکە ڕێگەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو بۆندەی پاریس کە ڕەتیانکردوووتەوە، لەبەرامبەردا پێرێز قایلبووە.

داوایەکی دیکەیان کە بە (سەیر) وەسفکراوە، خێزانی مباپێ داوایانکردووە پشکێکیان پێبدرێت لە داهاتی فرۆشی درێسی یانەی شاهانە، بەوپێیەی کوڕەکەیان بۆندی لەگەڵ کۆمپانیای نایک هەیە و یانەی شاهانە لەگەڵ ئەدیداس.

بابەتی پێشتر

پاریس کۆتا یانەی مێسی نابێت

بابەتی دواتر

بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەواوە نیوەی دانیشتووانی جیهان لەمەترسیدان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share