نهێنییەک لەبارەی گریزمان و بەرشلۆنەوە

ڕێکەوتی 31ی ئاب وادەی گواستنەوەی یاریزانان کۆتاییهات، لە دواین ساتەکاندا ئەنتوان گریزمان بەرشلۆنەی بەجێهێشت و دووبارە گەڕایەوە بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی چەند نهێنییەکی لەبارەی “گریزۆ” و ئیدارەی پێشووی بارساوە بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی، جوسێپ بارتۆمیو بۆ هاوسەنگکردنەوەی تەرازوی هێز لە ژووری جلگۆڕینەکان گریزمانی کڕیوە، کاتێک یاریزانان لێیان پرسیوە چی ڕوودەدات؟ ڕایگەیاندووە، کە بابەتی گریزمان پڕوپاگەندەی میدیاکانە، بەڵام دواتر یاریزانەکەی بە 120 ملیۆن یورۆ گواستووەتەوە، لە ڕێگەی ئەم یاریزانەوە توانیویەتی مێسی و سوارێز لەیەکدی داببڕێت و سەنگی مێسی لە ژووری جلگۆڕینەکان کەمبکاتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، یاریزانە فەرەنسییەکە دوای 102 یاری و 35 گۆڵ هیچ سوودێکی بە پێکهاتەی ڕۆناڵد کومان نەگەیاندووە، بۆیە بەردەوامبوونی بۆ ڕاهێنەر و ئیدارەی یانە گرنگ نەبووە، هەر بەوهۆیەشەوە ڕەزامەندییان دەربڕیوە بە نیوەی نرخەکەی (دوو وەرز خواستن و 40 ملیۆن یورۆ) دەرفەتی گەڕانەوەی بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید پێبدەن.

بابەتی پێشتر

لافاو لە نیویۆرك حەوت قوربانیی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

دی ماریا: کریستیانۆ لەسەر من ڕوبەڕووی پێرێز بووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share